ئینگڵته‌را

لیڤەرپووڵ عیسا دیۆبی دەوێت

یاریگا- ڕەنگە عیسا دیۆب ببێتە یەکەمین گواستنەوەی زستانەی لیڤەرپووڵ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی گۆڵی جیهانی و زە ئەتڵەتیک، لیڤەروڵ هەوڵەکانی دەست پێ کردووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی وێسهتام.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن خواستێکی زۆری یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر لە پشت نیازەکانی ڕێدزەوەیە سەبارەت بە کڕینی یاریزانە فەرەسییە تەمەن 24 ساڵانەکە.

لیڤەر لەم وەرزە دەناڵێنێ بەدەست پێکانە زۆرەکانیەوە بەتایبەت لە هێڵی بەرگریی هەر لەو کاتەوەی ڤێرجل ڤان دایک تووشی پێکانی مەترسیدار هات و چارەنوووسی گەشتە هۆڵی نەشتەرگەری. بۆیە کڕینی بەرگریکارێک لە ئامانجە لەپێشینەکانیان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button