ئینگڵته‌را

لوک شاو: بەرامبەربوون لەگەڵ ئارسناڵ جێگەی قبوڵکردن نیە!

یاریگا-لوک شاو بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد ناڕازییە لە ئەنجامی یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئارسناڵ.

شەیتانە سوورەکان و ئارسناڵ بێ گۆڵ بەرامبەربوون لەو یارییەی یونایتد پێویستی بە بردنەوە بوو بۆ پارێزگاریکردن لە پلەی دووهەم.  شاو دوای یارییەکە وتی “خاڵێکمان بەدەست نەهێنا، بەڵکو دوو خاڵمان لەدەستدا. لە ماوەیەکی کەم یارییەکەدا نەبێت، لە سەرجەم کاتەکانی دیکە ئێمە باشتربووین و بە ئاسودەیی کۆنترۆڵی یارییەکەمان کردبوو. چەندین هەلی ئاسانمان لەدەستدا و دەکرا براوەبین، دەبێت ئەم جۆرە یارییانە ببەینەوە و تەنها یەک خاڵ جێگەی قبوڵکردن نیە”.

مانچێستەر هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ بەرامبەر شێفیڵد یونایتد تووشی شکست هات و لە کۆتا دوو یاریدا پێنج خاڵی لەدەستداوە. لە باری پێچەوانەدا، ئەو یانەیە لە پێشەنگی خولەکەدا دەبوو  لەبری مان سیتی هاوسێ و رکابەری. هەرچی ئارسناڵە بە ٣١ خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button