ئیتاڵیا

پێرلۆ: هیچ كێشە نیە گۆڵ تۆمار بكەین بە بێ ئەوەی ڕۆنالدۆ تۆماریبكات

یاریگا- ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات دووپاتیكردەوە گرنگ ئەوەیە یاریەكە ببەنەوە نەوەك ڕۆنالدۆ گۆڵ تۆمار بكات.

یوڤێنتوس توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سامپدۆریا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 20ی سێریا ئەی.

لە دوای یاریەكە پێرلۆ ووتی: ڕۆناڵدۆ توانی بەشداری هەردوو گۆڵەكە بكات ، گرنگترین شت ئەوەیە یاریەكە ببەیتەوە.

هەروەها ووتیشی: هەمیشە گۆڵ تۆماركردنی ڕۆناڵدۆ بۆ ئێمە گرنگ نیە ، لە گۆڵی دووەم ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو ، وە هیچ گرفتێك نیە گۆڵەكان ئەو تۆماری نەكات.

بەردەوام بوو ووتی: كیزا یاریەكی جوانی ئەنجامدا ، ئەو یەكەمجار یاری نێودەوڵەتی ئەنجامدا هەنگاوێكی گەورەبوو بۆ ئێمە ، بۆیە لە سەرەتاوە كەمێك شەرمن بوو ، بەڵام ئێستا جێگیر بووە و متمانەی بەدەسهێناوە و زۆر گەشەی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button