ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: کەین لە هەردوو پاژنەی پێیدا پێککراوە

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ رایگەیاند  لە یارییەکەی شەوی رابردوودا هاری کەین تووشی پێکان هاتووە و چەند یارییەک دادەبڕێت.

کەین لە نیوەی یەکەمدا پێککرا بەڵام گۆڕانکاری پێنەکرا تاوەکو کۆتایی ئەو نیوەیە.  مۆرینهۆ سەبارەت بە گۆڵکارە ٢٧ ساڵەکە وتی “لە هەردوو پاژنەی  پێیدا پێککراوە، یەکەمیان تیاگۆ لێیدا ئەوی دووهەمیان کە خراپتر بوو دڵنیانیم کێ بوو، رەنگە چەند هەفتەیەک دووربکەوێتەوە”.

خۆزێ سەبارەت بە هۆکاری شکستەکەی وتی “یارییەکە بۆ ئێمە یاری خۆمان بوو دژی هەڵەکانی خۆمان، سەرجەم گۆڵەکانیان بە هەڵەی خۆمان بوو، سەرەڕای ئەوەی ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد”.

تۆتنهام لە یاری لوتکەی پریمەرلیگدا ١-٣ بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی شکست هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button