ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئالێگری نزیکە لە گەڕانەوە

یاریگا-رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن ماسیمیلیانۆ ئالێگری بۆ وەرزی داهاتوو دەبێتە راهێنەری رۆما.

کاڵچیۆ میرکاتۆ ئاشکرایکردووە رێککەوتنێکی پێشوەختە هەیە لە نێوان ئالێگری و رۆما بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو ئەو راهێنەرە جێگەی پاولۆ فۆنێسکا بگرێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە موچەی ئالێگری لە ئێستای  فۆنێسکا زیاتر دەبێت بەڵام لە کارکردنی لەگەڵ یوڤێنتۆس کەمتر دەبێت و لە دەورووبەری ٤.٥ ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، لە باری خراپی ئاستی رۆما لەم وەرزەدا رەنگە ئالێگری زووتر لە وەرزی داهاتوو دەست بەکار ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button