یاریگا–
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یانەکەی دڵخۆشە و بەم زووانە بریار لەسەر چارەنوسی دەدات.
کەناڵی سێیەمی ئیسپانیا TV3ئاشکرای کردووە دەنگۆی جێهشتنی ریزەکانی بلاوگرانا لەلایەن یاریزانەکەی تانگۆ راست نیە و ئەو یاریزانە چاوەڕێ هەڵبژاردنەکانی یانەکەی دەکات و دواتر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ دەکاتەوە، چونکە ئەو پێیوایە بە هەبونی کۆمەڵێک یاریزانی لاوی بە توانا، ئەوان دەتوانن رکابەری ناسناوەکان بکەن.
میسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە یانەکەی جێبێڵێت.