ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

کومان داوای یاریزانێکی چێڵسی کردووە

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوای مارکۆس ئاڵۆنسۆ بەرگریکاری چەپی هەلبژاردەی ئیسپانیا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، راهێنەری بلاوگرانا ماوەیەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ناڕازیەکەی بلوز دەست پێ بکەن، بەڵام دوای دوورخستنەوەی لامپاردی راهێنەری ئەو یانەیە، ئەستەمە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن.

ئاڵۆنسۆ تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە و پێشتر لەلایەن راهێنەری یانەکەی پشتگوێ خرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button