ئینگلتەرا

گواردیۆلا ڕۆشتنی یاریزانێكی مانچێستەر سیتی لە كۆتایی وەرز دووپاتكردەوە

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕۆشتنی یاریزانێكی یانەكەی لە كۆتایی وەرز دووپاتكردەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ڕۆشتنی بەرگریكاری یانەكەی ئیریك گارسیای لە كۆتایی وەرزدا دڵنیا كردەوە.

سەبارەت بەوە پیپ ووتی: با بزانین چی ڕوودەدات لە گواستنەوەكان ، لەو باوەڕەدا نیم یاریزانێكی نوێ بگوازینەوە ، دڵنیام گارسیا كۆتایی وەرز ئێرە جێدەهێڵێت.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ئیریك گارسیا لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت وبەرگریكارە 20 ساڵانەكە ڕەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتیزن نوێ بكاتەوە و زۆربەی ڕۆژنامەكان باس لە نزیكبوونەوەی دەكەن لەگەل یانەی بارسێلۆنا.

ئیریك گارسیا

بابەتی زیاتر

Back to top button