فه‌ره‌نساگرنگترین

نەیمار پێكهاتەی باشترین یاریزانەكانی پاریس سان جێرمانی دەستنیشانكرد

یاریگا- نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێكهاتەی باشترین یاریزانی مێژووی پاریسی دەستنیشانكرد دوای تێپەڕبوونی 50 سال لە درووستبوونی یانەكە.

ئەستێرە بەڕازیلیەكە جیانلویجی بۆفۆنی وەك باشترین گۆڵپارێزی مێژووی یانەكە دەستنیشانكرد ، هەرچەندە گۆڵپارێزە ئیتاڵیەكە تەنها وەرزێك لە یانە فەڕەنسیەكە بوو.

هەروەها لە هێڵی بەرگری هەریەك لە دانی ئەلڤێس و ماكسوێل و داڤید لویز و ئەلێكس و لە هێلی ناوەند نینی و بێكهام و تیاگۆ مۆتای هەڵبژارد.

لە هێلی هێرشبردن ڕۆنالدینهۆ و جۆرج ویا و ئیبراهیمۆڤیچی دەستنیشانكردووە.

شایەنی باسە لە پێكهاتەكەداهێرشبەرە بەڕازیلیەكە گۆڵكاری مێژووی یانەكە ئیدینسۆن كاڤانی هەڵنەبژاردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button