ئه‌مریکاجیهان

پێنج ئەندامی یانەیەکی بەڕازیلی گیانیان لەدەستدا

یاریگا
سەرۆکی یانەی پالماس ریگاتاسی بەڕازیلی لەگەڵ چوار یاریزانی ئەو یانەیە لە روداوی کەوتنەوە خوارەوەی فرۆکە گیانیان لەدەستدا.

یانە بەڕازیلیەکە لە ئاستی چواری بەڕازیل یاریی دەکات و شاندی ئەو یانەیە بریار بوو سبەی دووشەممە رووبەڕووی یانەی گواس ببنەوە، بەڵام لە کاتی گەشتی ئەو یانەیە بۆ شارەکە، فرۆکەکەیان دەکەوێتە خوارەوە و سەرۆکی یانەکە لەگەڵ چوار یاریزان لەم روداوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو ئەمە دووەم روداوی کەوتنە خوارەوەی شاندی یانە بەڕازیلیەکانە، کە پێشتریش ژمارەیەک لە یاریزانانی چاپیکۆئێنسی گیانیان لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button