ئینگلتەرا

بەپەلە: سێرجیۆ ئەگوێرۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

یاریزانە ئەرجەنتینیەكە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: دوای بەركەوتنم لەگەڵ كەسێكی هەڵگری ڤایرۆسەكە ، پشكنینم كرد و ئەنجامەكانی ئەرێنی بوو ، هەندێك نیشانەكانم تێدا دەركەوتووە ، ئێستا بەپێی ڕێنماییەكانی پزیشكەكان لە مالەوە خۆم كەرەنتین كردووە ، ئاگادار بن و خۆتان بپارێزن.

شایەنی باسە لەم وەرزەدا بەهۆی زۆری پێكانەوە هێرشبەرە 32 ساڵانەكە دەناڵێنێت و بە جۆرێك لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان نۆ یاری بەشداری كردووە و تەنها دوو گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button