خوله‌کانی دیکە

بە وێنە: لە خولی تورکی سەیرترین یاریی تۆپی پێ بەڕێوە چوو!

یاریگا- لە خولی نایابی تورکیا سەیرترین یاریی بەڕێوە چوو کاتێک یانەی سیڤاسپۆر لە چوونیان بۆ یاریگای فاتیح تاریم، بڕیاریان دا سەراپا سپی بپۆشن.

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لەو یاریگا، کە تێیدا باشاکشەهیری پێشەنگ پێشوازی لە سیڤاسپۆر کرد، یاریزانانی میوان نزیکەی بە تەواوەتی لە نێو سپیاتی بەفرەکەدا ون بوو بوون، لەگەڵ ئەوەش هێشتا یارییەکە بەڕێوه چوو و. ئەنجامیش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

یارییەکی لەم جۆرە بۆتە جێی کاردانەوەی میدیا جیهانییەکان. بەوپێیەی درێسی یەکەمی سیڤاسۆر سوورە و، دەبوو ڕەنگێکیتر بپۆشن لەلایەک دووربێ لەوەی خاوەن یاریگا و، لەلایەکیتریش بگونجێ لەگەڵ یارگا بە بەفر ڕووپۆشراوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button