چامپیۆنزلیگ

ئەوەی هیچ یاریزانێک لە مێژووی چامپیۆنزلیگ ئەنجامی نەدابوو، نێیمار ئەنجامی دا

یاریگا- دوێنێ شەو، شەوی نمایشەکانی نێمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی بوو کاتێک بە جووڵە و هونەر و گۆڵەکانی، پاریسی گەیاندە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بە پلەی یەکەمی گرووپەکە.

پی ئێسی جی توانی بە پێنج گۆڵ، گۆڵبارانی تۆڕی باشاکشەهیری تورکی بکات، لەو یارییەی کە تێدا نێمار هاتریکی تۆمار کرد و، بەخشەندەیی و گیانی وەرزشیی نواند و لێدانێکی سزای دا بە کیلیان مباپێی هاوتیمیشی، گەر نا ئەستێرە بەڕازیلییەکه سوپەر هاتریکی تۆمار دەکرد.

بەو هاتریکە، هێرشبەرەکەی سامبا کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان گەیاندە 20 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگدا. پێشتریش لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا گەشتبووە ئەو ژمارەیە.

بەوەش ناوبراو بوو بە یەکەمین یاریزانی مێژووی پاڵەونێتیەکە لەگەڵ دوو یانەی جیاوازدا 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button