خوله‌کانی دیکە

بۆ پۆستێکی نوێ… سۆڵشایەر ئۆفەرێکی 18 مانگی پێشکەش کراوە

یاریگا –

ئۆلێ گۆنار سۆڵشایەر نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی تورکی دوای دوو ساڵ لە دانیشتنی پاش دەرچوونی لە مانچستەر یونایتد.

پشتبەست بە زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی تورکی یاجیز سابونکوگلۆ، یانەی بێشیکتاشی تورکی ئۆفەرێکی 18 مانگیان پێشکەشی راهێنەرکارە نەرویجیەکە کردووە بۆ جێگرتنەوەی شوێنی رەزا کالیمبای تازە دوورخراوە کە تەنها 7 یاریی بێشکتاشی بەڕێوە برد.


بە وەرگرتنی ئەو پۆستە، سۆڵشایەر دەبێتە سێیەم راهێنەر لە ماوەی تەنها ئەم وەرزەدا پۆستەکە بگرێتە دەست.
بێشیکتاش لە پلەی پێنجەمی خولی تورکیەوە دێت بە جیاوازیی 17 خاڵ لە دوای فەنەرباهچە و گالاتەسەرای.

بابەتی زیاتر

Back to top button