خوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: یاریزانێکی ئیستەنبوڵ سپۆر یاریزانێکی دژبەر لە پێکانێکی مەترسیدار ڕزگار دەکات!

یاریگا –

لە ڕوداوێکی سەرنجڕاکێشدا لە خولی تورکیا فلۆریان لۆشای یاریزانی ئیستەنبوڵ سپۆر کردەیەکی شایەن بە ستایش دەنوێنێت و ئێدوارد میشوتی یاریزانی دژبەر لە پێکانێکی حەتمی دەپارێزێت.

هەردوو یانە لە هەفتەی 19ی خولەکە بە یەک گەیشتن و یارییەکە 2-2 بۆ هەردوولا کۆتایی هات و ئەوەی وەک پاڵەوان باس لێوە کرا، هەڵسوکەوتەکەی فلۆریا بوو کە ڕێگری کرد ئێدواردی دژبەری لە ئاسمان بەربێتەوە و پشتی و سەری دوچاری پێکانێکی سەخت بێت.

ڤیدیۆی دیمەنەکە:

دیمەنەکە لە میدیاکاندا بە چڕی بڵاو بوویەوە و کردەکەی لۆشای بەرز نرخێنرا.

Back to top button