ئه‌وروپا

ڕاپۆرتەكان: ئۆزێل لەگەڵ ئەرسیناڵ گەشتووەتە ڕێككەوتن

یاریگا-  ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و ناوەڕاستكاری ئەرسیناڵ لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی گەشتووەتە ڕێككەوتن سەبارەت بە ڕۆشتنی لە یانەكە و پەیوەندیكردنی بە یانەی فەنەربەخچەی توركیەوە.

ئۆزێل لە پلانەكانی میكێل ئارتێتای ڕاهێنەردا نەبووە و لەسەرەتای وەرزەوە بەشداری هیچ یاریەكی نەكردووە ، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی موچەیەكی بەرزە.

بەپێی ڕۆژنامەی ” زە ئەتلەتیك ” یاریزانە تەمەن 32 ساڵانەكە لەگەڵ ئیدارەی ئەرسیناڵ گەشتووەتە ڕێككەوتن بۆ هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی بەڕەزامەندی هەردوولا و دەستبەرداربوون لە موچەكەی تا كۆتایی وەرز كە بڕەكەی حەوت ملیۆن پاوەندە.

شایەنی باسە لە هاوینی 2003 ناوبراو لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە گەنەرزەوە كردبە بڕی 47 ملیۆن یۆرۆ ، بەشداری لە 254 یاری كردووە و 44 گۆڵی تۆمار كردووە و 77 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button