جیهان

بەشداربوویەکی جامی جیهانی یانەکان کشایەوە

یاریگا- ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهانی بە فەرمی لەلایەن یەکێک لە بەشداربووەکانی جامی جیهانی یانەکان ئاگەدار کرایەوە کە ناتوانن بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکەن.

یانەی ئاوکلاند سیتی نیوزلەندا بە فیفای ڕاگەیاند کە بەهۆی پابەندبوون بە ڕێساکانی کەرەنتینە و خۆپارێزی، وەک ئەوەی دەسەڵاتی وڵاتەکە سەپاندوویەتی، ناتوانن بەشداری مۆندیالی 2020ی یانەکان بکەن.

پاڵەوانێتییەکە چاپی حەڤدەی خۆی دەبێت و بەهۆی دواخستنی ساڵی ڕابردوو لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەوتۆتە سەرەتای مانکی دووی ئەمساڵەوە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button