ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید بەشداری جامی سوپەر ناکات

یاریگا
ریال مەدرید پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە تواناکانی لوکا یۆڤیچ هێرشبەری سڕبی بێ بەش دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، هێرشبەرە سڕبیەکە پێکانێکی سوکی هەیە و بەم هۆیەوە بەشداری ئەو یارییە ناکات و لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ یاریی کۆتایی، ئەو کات یاریزانەکە بەشداری ئەو یارییە دەکات.

ریال مەدرید بێجگە لە یوڤیچ پێشتر دوورکەوتنەوەی دانی کارڤاخالی بەرگریکاریشی بە هۆی پێکان یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button