ئیسپانیا

کۆرتوا بۆ لالیگا: ئێمە بوکەڵە نین

یاریگا-تیباوت کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید هێرشدەکاتە سەر بەرپرسان لالیگا پاش بەڕێوەچوونی یارییەکەیان لە دۆخێکی سەخت دا.

زریانی فیلۆمینا تەواوی ئیسپانیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە یاری نێوان ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو دواخرا، بەڵام رێگە نەدرا یارییەکەی مەدرید و ئۆساسۆنا دوابخرێت لە کاتێکدا مێرەنگی چوار کاتژمێر لە فڕۆکەخانە مانەوە بەهۆی نالەباری کەش و هەوا.

دوابەدوای رەخنەکانی زیدان لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکە، کۆرتواش وتی “جێگەی داخە لالیگا چی بە ئێمە دەکات. دەزانین بارودۆخەکە چۆن بوو وە دەمانتوانی یاری بکەین بەڵام رێگەی فڕینی فڕۆکەکە بەستبووی وە ئێستاش ناتوانین بگەڕێینەوەماڵەوە، دەبێت تێبگەن ئێمە مرۆڤین و بۆ نمایشکردن نین. ئەگەر نەهاتینایە سێ خاڵیان لێ دەشکاندین لە کاتێکدا رێگەکە سەلامەت نیە، ئێمە بوکەڵە نین کە هەر دەبێت یاری بکەین”.

مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا لەو یارییەی بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و یاریزانانی یانەکەش نا ئامادەییان پێوەدیاربوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button