یاریگا

ئارسیناڵ یاریزانێکی پێشووتری کرد بە بەڕێوبەری وەرزشیی یانەکە

یاریگانێت- یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزیی ئیدۆ گاسپاری یاریزانی پێشووتری یانەکەی وەک بەڕێوبەری وەرزشیی دەستنیشان کردووە.

ئیدۆ کە ئێستا ڕێکخەری گشتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل، دوای کۆتایی هاتنی کۆپا ئەمێریکا کە هاوینی ئەمساڵ لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت، دەست دەکات بە ئەرکە نوێیەکەی لەگەڵ تۆپچییەکانی لەندەن، ئەوەش بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی کە هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووتری ئارسیناڵ وا بڕیارە هاوشانی ڕاوول سانێلی کاروبارەکانی تایبەت بە لایەنی وەرزشیی یانەکە بەڕێوە ببەن.

ڕۆژنامەکە ئەوەش خستۆتە ڕوو کە ئیدۆ بەشێوەی کردارەکیی سیان لە ئامانجەکانی دەستنیشان کردووە کە بە نیازە ئەم هاوینە بگواسترێنەوە بۆ ئارسیناڵز ئەوانیش هەریەکە لە وێڵفرێد زاها یاریزانی کریستاڵ پاڵاس و جۆی فریزەری ئەستێرەی ئیڤەرتۆن و ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری بارسێلۆنا.

ئیدۆ  ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، لە نێوانی ساڵانی 2002-2005 یاریزانی گەنەرز، ئەو ماوەیەی کە “سەردەمی زێڕین”ی ئارسیناڵ دادەنرێت. دواتر لەندەنی جێهێشت و ڕووی کردە ڤالانسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button