ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ ئەستێرەیەكی ئیسپانی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارتن زوبیمێندی، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ریال سۆسێدادی هەمان وڵات پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەكات.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد، ئارسیناڵ و مارتن زومبێندی گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆمانۆ، زوبیمێندی لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێككەوتن و گرێبەستێكی دوور و درێژ لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ دەكات.

بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یاریزانە 26 ساڵانەكە 60 ملیۆن یۆرۆیە و ئارسیناڵ ئامادەیە ئەو بڕە بە ریال سۆسێداد بدات.

زوبیمێندی یەكەم گرێبەستی هاوینەی ئارسیناڵ دەبێت.

ئەستێرە ئیسپانیەكە لەم وەرزەدا بەشداری 44 یاریی كردووە و دوو گۆڵیكردووە و دوو گۆڵیشی درووستكردووە.

زوبیمێندی لەگەڵ سۆسێداد بەشداری 232 یاریی كردووە دە گۆڵیكردووە و نۆ گۆڵیشی درووستكردووە.

مارتن زوبیمێندی

بابەتی زیاتر

Back to top button