ئیسپانیا

نرخی پێدری هاوتا بوویەوە لەگەڵ نرخی هازارد و کۆتینهۆ

یاریگا- پێگەی بەناوبانگی وەرزشی “transfermarket” بەهای یازیزانانی خەمڵاندووە و تێیدا نرخی پیدرۆ گۆنزالێس [پێدری] بە هەمان نرخی هەریەکە لە ئێدن هازاد و فیلیپ کۆتینهۆ داناوە.

ئەگەرچی ساڵی 2020 تەواو نەرێنی وشکەساڵی بوو بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام هەڵکشانێکی زۆری لە ئاست و نرخی لاوە درەوشاوەکەی بلاوگرانای بەخۆوە بینیوە کە هەرزوو توانی خۆی لە پێکهاتەکەی ڕۆناڵد کوماندا ببینێتەوە لە پاڵ لیونێ مێسی کاپتنی بارسا خۆی بگونجێنێ.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، کە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆیش گرنگی پێ داوە، نرخی پێدری 50 ملیۆن پاوەند دەبێت وەک بەهاکەی لە بازاڕەکانی تۆپی پێ، کە هەمان نرخیشی بۆ هازارد و کۆتینهۆ دیاری کردووە و داکشانێکی بەرچاو لە بەهای ئەم دووانەدا رووی داوە لە چاو ئەو کاتەی کە لە چێڵسی و لیڤەرپووڵەوە ڕوویان کردە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا لە ساڵی 2019 بە بڕی تەنها 5 میلیۆن پاوەند پێدری لە لاس پاڵماسەوە گواستەوە کامپ نو. لە ئێستادا یاریزانە 18 ساڵانەکە شەشەم گرانترین یاریزانی بارسایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button