ئینگلتەرا

ڤیناڵدوم بەرهەڵستی ئۆفەرەکانی لیڤەرپووڵ دەکات لەپێناو ئامانجە دیاریکراوەکەی

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی جۆرجینۆ ڤیناڵدوم و یاریزانەکەش بە ئاسانی مل نادات بۆ ئۆفەرەکانی یانەکەی.

بە گوێرەی  ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، کارگێڕی ڕێدز لە هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە ئانفیڵد، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، خودی یاریزانەکەش بەرهەڵستە بەرامبەر دەستپێشخەرییەکانی لیڤەرپووڵ و دەیەوێت هاوینی دادێ وەک یاریزانی ئازاد ڕوو بکاتە بارسێلۆنا.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، لیڤەرپووڵ دەیەوێ گرێبەستی ڤیناڵدوم بۆ دوو ساڵیتر نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بە سێ ساڵ کەمتر قایل نابێت و بۆیە تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button