ئه‌وروپا

كاسیاس گاڵتە بە یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا- ئیكەر كاسیاس ، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گاڵتە بە مارك بارترای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا دەكات.

مارك بارترای بەرگریكاری ئێستای ڕیاڵ بیتس و پێشووی بارسێلۆنا وێنەیەكی خۆی لەناو ئامێرێك بڵاوكردووەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام.

كاسیاس لە كۆمێنت نووسیوویەتی: ئەوە ئامێری گەڕانەوەی كاتە ، ئەگەر من لە جێی تۆ بم دەگەڕێمەوە بۆ 16ی مانگی چواری ساڵی 2014 و ڕێگریم لە گاریس بەیڵ دەكرد نەمدەهێڵا تێپەڕ ببێت.

شایەنی باسە لە هەمان بەرواردا لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لەو كاتەدا بارترا یاریزانی بارسێلۆنا و بەیڵ یاریزانی ڕیاڵ بوون ، بەیڵ توانی بە خێراییەكی زۆر بارترا تێبپەڕێنێت و گۆڵ تۆمار بكات بەو گۆڵە مەدرید نازناوەكەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button