ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی بارسا بە خواستن دەچێتە خیتافی

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا یەکێک لەو یاریزانانەی دەنێرێتە دەرەوە کە لە پلانە سەرەکییەکانی ڕۆناڵد کوماندا نییە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕادیۆ کەتەلۆنیا، یانەی خیتافی گەشتۆتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی کارلێس ئالێنای یاریزانی بارسا بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە خیتافی دەبێ مووچەی تەواوی یاریزانەکە بدات لەو ماوەیەی کە لە یانەکەیان دەبێت. زانیارییشی داوە کە ڕەنگە هەر ئەمڕۆ ڕابگەیەنرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button