ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

مارکا: ئالابا لە پێناو ریال مەدرید ئۆفەرێکی بارسێلۆنای رەتکردووەتەوە

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەنیە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی باڤارییەکان بەم دواییە ئۆفەرێکی بلاوگرانای رەتکردووەتەوە، ئەویش لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی شایانەکان و بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەی مەدریدی پایتەختەوە بکات.

ئالابا لە زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپا داواکاری بۆ هاتووە و ئامادەش نیە چیدیکە یاریی بۆ بایرن میونشن بکات و بۆیە هاوینی داهاتوو ئەو یانەیە جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button