ئینگلتەرا

سون ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

‎یاریگا- سون هیونگ مین بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستی بەرز لەگەڵ تۆتنهام.

‎تۆتنهام توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە لیدز یۆنایتد بباتەوە و سون توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

‎بەو گۆڵە كۆی گۆڵەكانی بۆ 12 گۆڵ بەرزكردەوە و تەنها یەك گۆڵ لە محەمەد سەڵاحی گۆڵكاری خولەكە دوورە.

‎گۆڵەكەی هێرشبەرەكەی كۆریای باشوور گۆلی ژمارە 100ی یاریزانەكە بوو لەگەڵ تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ، تەنها هاری كەین زیاتری تۆمار كردووە بە 169گۆڵ.

سپێرز لە ڕیزبەندی سێیەمی پریمەرلیگ دێت بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ و بە جیاوازی 4 خال لە لیڤەرپول و مانچستەر یۆنایتدەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button