ئیتاڵیا

زڵاتان لە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی سوید نزیکدەبێتەوە

یاریگا-رەنگە جارێکیتر زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بە درێسی هەڵبژاردەی سویدەوە ببینرێتەوە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت ، جانی ئەندرسن راهێنەری هەڵبژاردەی سوید رایگەیاندووە ئەگەر ئیبرا ئامادەبێت بگەڕێتەوە ئەوا قسەی لەسەر دەکەن.

جانی بۆ رۆژنامە ئیتاڵییەکە وتوویەتی “لە مانگی ١١دا قسەمان کرد، ئەگەر ئەوا درگای گەڕانەوەی بکاتەوە ئامادەین قسەی لەسەر بکەین بەڵام دەبێت سەرجەم گفتوگۆکان بە نهێنی بمێنێتەوە”.

مەبەست لە قسەکانی ئەو راهێنەرە باسکردنی نهێنییە وەرزشییەکانە لەلایەن زڵاتان لە کتێب و چاوپێکەوتنەکانیدا.

زڵاتان تەمەنی گەیشتووەتە ٣٩ ساڵ و لە ٢٠١٦دا وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، بەڵام سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەی دەرگای گەڕانەوە بۆ ئەو یاریزانە واڵا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button