ئه‌وروپا

سەرۆكی لیۆن خۆبەدەستەوە دەدات بۆ داواكانی دیپای

یاریگا- جان میشێل ئۆلاس سەرۆكی یانەی لیۆنی فەڕەنسی خۆبەدەستەوەدانی بەرامبەر خواستەكانی میمفیس دیپای راگەیاند.

بۆندەكەی دیپای لەگەڵ لیۆن لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و پێشتر سەرجەم ئۆفەرەكانی لیۆنی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردەوە.

لە لێدوانەكانیدا ئۆلاس ووتی: سوپاس میمفیس بۆ هەموو ئەوشتانەی پێشكەشی لیۆنت كردووە.

هەروەها ووتیشی: لێرە وا هەست بكە كە لە ماڵی خۆتدایت ، هەروەها تۆ یاریزانێكی نایاب و تەواویت ، تا ئەو كاتەی دەتەوێت لێرە بمێنیتەوە بمێنەرەوە.

لە هاوینی ڕابردوو دیپای ئامانجی یەكەمی بارسێلۆنا بوو لەسەر داوای ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button