ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید ئالابا بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بووەتە ئامانجی یەکەمی هاوینی داهاتووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کارگێری شاهانەکان چاوەڕێ هەڵکردنی گلۆپی سەوز لەلایەن بەرگریکارەکەی باڤارییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن و هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە. سەرچاەکە بڵاویشی کردووە خودی ئەو یاریزانەش پێشتر بە کەسە نزیکەکانی گوتووە ئارەزووی یاریی کردن بە درێسی ئەو یانەیە دەکات.

ئالابا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئامادەنیە گرێبەستەکەشی نوێ بکاتەوە، واتە ئەو کات بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button