ئینگڵته‌را

باشترین یاریزانی مانچستەر یونایتد بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا

یاریگا- برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی یانەكەی بردەوە.

برۆنۆ فێرناندێز بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی و لە مانگی ڕابردوودا توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

شایەنی باسە ئەوە شەشەمین جارە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی مانچستەر یونایتد بەدەستبهێنێت هەرچەندە ماوەی ساڵێكە پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كردووە و سێ جاریش بە باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگ دەستنیشانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!