ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا لەگەڵ ئامانجەکەی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
ئێریک گارسیا، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی وەرزی داهاتوو درێسی یانەی بارسێلۆنای وڵاتەکەی دەپۆشێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، بەرگریکارەکەی ستیزن وەرزی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، بێ بەرامبەر ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت و پەیوەندی بە بلاوگرانا دەکات، ئەو یاریزانە بریاربوو ئەم زستانە یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام کارگێری ستیزن ئەو رێگری لێکرد.

گارسیا پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیایە و هاوینی ساڵی 2018 بارسێلۆنای بەرەو مانچێستەر سیتی جێهێشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button