ئینگلتەرا

یارییەکەی تۆتنهام و فولهام بەهۆی کۆڤید دواخرا

یاریگا-یاری ئەمشەوی نێوان تۆتنهام هۆتسپێرز و فولهامی ئینگلیزی دواخرا بەهۆی  بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو یاریزانەکاندا.

دواخستنی یارییەکە پێش تەنها چوار کاتژمێر لە دەستپێکی بوو، بەگوێرەی بەیاننامەکەش بەهۆی هەڵکشانی کەیسی تووشبووان و بینینی نیشانەکان بوو لەنێو یاریزانانی فولهام و ستافەکەیدا، ئەمەش پاش ئامۆژگاری لیژنەی پزیشکی خولی ئینگلیزی”.

دوێنێ ١٨ کەیسی تووشبوون بە کۆرۆنا لەنێو یاریزانان و ستافی پریمەرلیگ تۆمارکراوە ئەمەش زۆرترینە لە پریمەرلیگدا تا ئێستا و دووهەم یارییە لە ماوەی سێ رۆژدا دوادەخرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button