ئیسپانیا

بارسا دەیەوێت لەگەڵ دێمبڵی بگاتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی

یاریگا- سەرەڕای ڕەخنە و تێبینیە زۆرەکان لەسەر عوسمان دێمبڵی، بارسێلۆنا هێشتا دەیەوێ بگاتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی خواستەکانی بارسێلۆنای ئاشکرا کردووە کارگێڕی بلاوگرانا دەیەوێ ڕێگری لە ڕۆشتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بکات و بۆ ئەو مەبەستەش دەخوازن گرێبەستەکەی تازە بکەنەوە کە لە ساڵی 2022 کۆتایی دێت.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکە هاوینی 2018 بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ و 40 ملیۆنیتر لە باری گۆڕانکارییەکان لە دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە بارسێلۆنا، بەڵام پێکانە زۆر و درێژمەوداکانی و پابەندنەبوونەکانی نەیهێشتووە هەمان دێمبڵی دۆرتمۆند ببینرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button