ئیسپانیا

ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕێگری لە ئەستێرەیەكی دەكات كە پەیوەندی بە 15 یانەوە بكات

یاریگا- دیگۆ كۆستای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی داوای لە یانەكەی كردووە ڕێگەی بدەن لە گواستنەوەكانی زستانەدا یانەكەی جێبهێڵێت و ڕەتیشیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستی هێرشبەرە ئیسپانیەكە لەگەڵ ڕۆخی بلانكۆس لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕێگری دەكات لە پەیوەندیكردنی هێرشبەرەكەی بە 15 یانەی بەهێزی ئەوروپاوە.

ئەتلەتیكۆ ڕازی بووە بە ڕۆیشتنی كۆستا بەڵام ترسی لەوە هەیە یاریزانەكە پەیوەندی بە ڕكابەرە ڕاستەوخۆكانیەوە بكات ، بۆ ئەومەبەستەش ئەگەر ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و سێڤییا بیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ئەوا دەبێت 25 ملیۆن یۆرۆ زیاتر لە نرخی خۆی بدات و هەر یانەیەكی ڕكابەریان لە چامپیۆنسلیگ هەوڵی گواستنەوەی بدەن ئەوا دەبێت پێنج ملیۆن یۆرۆ زیاتر بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button