ئه‌وروپائیتاڵیا

” کوڕەکەم بە چیپس و خواردنەوەی گازی توڕەم دەکات ”

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا لە مەڕاسیمی گلۆب سۆکەر باس لە ژیانی تایبەتی خۆی دەکات و باس لەو کاتانە دەکات کە جونیۆری کوڕەکەی توڕەی دەکات.

دۆن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆلێ وڵاتەکەی گووتی ” من و جونیۆر پەیوەندیەکی دۆستایەتی باشمان هەیە، بەڵام ئەو زۆر حەزی لە چیپس و خواردنەوە گازیەکان هەیە، ئەمەش زۆر توڕەم دەکات، چونکە ئەو شتانە دەبنە زیان بۆی، لەبەر ئەوەیە کە حەز ناکەم ئەو شتانە بخوات”.

رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات دڵنیایە کوڕەکەی لە داهاتووودا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، چونکە لە ئێستاوە زۆر هەوڵ دەدات و هەمیشە بیر لەوە دەکاتەوە ببێتە باشترین.

بابەتی زیاتر

Back to top button