ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوورخستنەوەی ئۆزیل یاریزانانی ئارسناڵی دوو کەرت کردووە

یاریگا-مەسوت ئۆزیل بە بێ یاریکردنیش هەر کێشەیە بۆ ئارسناڵ و ناکۆکی هەیە لەسەر دوورخستنەوەی ئەو  یاریزانە لەلایەن میکێل ئارتێتاوە.

بەشێک لە یاریزانانی ئارسناڵ یەکیان گرتووە بۆ ئەوەی داوا لە میکێل ئارتێتا بکەن مەسوت ئۆزیل بگەڕێنێتەوە یانەکە، لە هەمان کاتدا ئەوانی دیکە دژی ئەم هەنگاوەن، ئەمەش ژووری خۆگۆڕینی گەنەرزی کردووە بە دوو بەشەوە.

بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف لەگەڵ نزیکبوونەوەی گواستنەوەی زستانە و نزیکبوونەوەی وادەی رۆیشتنی ئۆزیل لە ئارسناڵ، کۆمەڵیک لە یاریزانەکان پێیان وایە  ئارسناڵ پێویستی بەو یاریزانەیە و پێویستە بگەڕێندرێتەوە پێکاهەتەکە تاوەکو بمێنیتەوە.

هەرچەندە ناوی هیچ یاریزانێک نەهێندرایەوە بەڵام سەرچاوەکە پێی وایە  زەحمەتە ئەو یاریزانە بمێنێتەوە چونکە ئەگەر لە گواستنەوەی زستانەدا نەفرۆشرێت ئەوا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و بێ بەرامبەر یانەکە جێدەهێڵێت.

ئۆزیل لە ٢٠١٨دا گرێبەستێکی نوێی واژۆکرد و تێیدا موچەکەی بۆ ٣٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانە بەرزکرایەوە، ئەوەش زۆرترین بوو لە نێو یاریزانانی یانەکەدا تاوەکو لە هاوینی ئەمساڵدا پیێر ئیمیریک ئاوبامیانگ بوو بە خاوەن زۆرترین موچە.

بابەتی زیاتر

Back to top button