ئیتاڵیاگرنگترین

پێکهاتەی نمونەیی ئیبرا بۆ هاوڕێکانیەتی!

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج پێکهاتەی نمونەیی خۆی هەڵدەبژێرێت و دەشڵێت بوون بە راهێنەر ئەگەرێکی دوور نیە.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرتکیک، ئیبرا سەبارەت بە پێکهاتەی نمونەیی خۆی وتی:

  • جانلویجی بوفۆن : لە یوڤێنتۆس یاریم لەگەڵ کردووە و یادگاری خۆشمان بەیەکەوە هەیە و لەوێ گەنج بووم ئەوان زۆر هاوکاریان کردم و لێیانەوە فێربووم، بەهەمان شێوەی ئێستا کە یاریزانە لاوەکانی میلان فێر دەکەم.
  • ماکسوێل بۆ بەرگریکاری باڵی چەپ: ئەو هاوڕێمە بۆیە، ئەلیساندرۆ نێستا و فابیۆ کاناڤارۆ بۆ هێڵی بەرگری. فابیۆ شێتانە بوو جارێکیان بە سکووتەر هەموو ناپۆلی نیشاندام
  • مایکۆن بۆ بەرگریکاری باڵی راست، کاتێک چووە ئینتەر پێشبینیان نەدەکرد هێندە بەتوانا بێت
  • لە هێڵی ناوەڕاست، پاڤێڵ نیدڤد ئەو لە هەمووان زیاتر هاوکاریکردم خۆم باشتربکەم. هەروەها پاترییێک ڤیێرا و زاڤی لە ناوەند ، ئەوان دوو پاڵەوانن
  • لە هێرشبەر، زیدان وەکو ناوەڕاستکاری پێشەوە و هەروەها رۆناڵدی دیاردە و ماڕادۆنا وەکو هێرشبەر

دواتر زڵاتان وتی “خۆزگە بمتوانیایە ببمە راهێنەری ئەم تیمە، رەنگە رۆژێکیش بێت هەر بەڕاستی ببمە راهێنەر.

پێشتر کاتێک پرسیاری پێکهاتەی نموونەیی لە زڵاتان لێدەکرا بە پڕکردنەوەی سەرجەم پێگەکان وەڵامی دەیایەوە بە ناوی خۆی! بەڵام ئەمجارەیان هەنگاوێک چووە پێشەوە و زۆرینەی پێگەکانی بۆ هاوڕێکانی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button