ئیسپانیا

بەپەلە: ئەستێرەیەكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید كۆچی دوای كرد

یاریگا-  ئەستێرەیەكی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ شەممە كۆچی دوایی كرد.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە شاهانەكە ڕایگەیاند ئەستێرەی پێشووی یانەكەی ئەنتۆنیۆ خینتۆی برای پاكۆ خینتۆ كۆچی دوای كرد.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە ” تەواوی یانەی ڕیاڵ مەدرید و سەرۆك و دەستەی بەڕێوەبردنی یانەكە دڵتەنگی خۆیان بە كۆچی دوای ئەنتۆنیۆ خینتۆ ، برای سەرۆكی فەخری یانەكە دەربڕی ، كە لە ساڵی 1961/62 بە درێسی یانەكەمانەوە یاری كردووە”.

” ڕیاڵ مەدرید پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی دەكات ، بەتایبەت لە فرانسیسكۆ خینتۆی هاوڕێ و ئازیزمان”.

ئەنتۆنیۆ خینتۆ توانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نازناوی خولی ئیسپانی و جامی شا لەگەڵ مێرینگی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button