ئینگلتەرا

ئەنشلۆتی: لەبەر ئەم هۆکارە مانچێستەر یونایتدم رەتکردەوە

یاریگا-کارلۆ ئەنشڵۆتی ئاشکرایدەکات هەلی ئەوەی هەبووە ببێتە راهێنەری مانچێستەر یونایتد بەڵام لە پێناو ریاڵ مەدرید رەتیکردووەتەوە.

بەر لە یاری نێوان ئێڤەرتۆن و مانچێستەر یونایتد لە جامی کاراباو ، پرسیاری هۆکارت رەتکردنەوەی یونایتدی لێکرا و ئەویش لە وەڵامدا وتی “ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە تا ئەمڕۆش پەیوەندییەکی زۆر نزیکم لەگەڵ سێر ئەلێکس فێرگسۆن هەیە، یەکترمان بینی کاتێک بڕیاریدا واز لە راهێنەرایەتی بهێنێت تاوەکو من ئەو ئەرکە بگرمە دەست بەڵام لەو کاتەدا بوو کە من نزیک بووم لەوەی ببمە راهێنەری ریاڵ مەدرید”.

ئەنشلۆتی وتیشی “مانچێستەر یونایتد یانەیەکی مێژوویی گەورەیە و رێزێکی زۆرم بۆی هەیە، ئەوان هاوشانی یانە مێژووییەکانی دیکەی وەکو میلان و ریاڵ مەدریدن”.

کارلۆ توانیوییەتی ئێڤەرتۆن بگەیەنێتە پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ مان یونایتدی پلەی سێهەم و بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ لێیستەر سیتی خاوەن پلەی دووهەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button