ئیسپانیا

“گفتوگۆی نێوان ڕامۆس و ڕیاڵ گەشتۆتە خاڵی سفر”

یاریگا- زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێکەوەیی سێرجێۆ ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید زۆری نەماوە و بەرگریکارەکە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

بە پێی هەواڵێکی بەرنامە بەناوبانگی تەلەفزیۆنی “ئێلشرینگیتۆ”ی ئیسپانی، بارودۆخەکە گەشتۆتە خاڵی سفر لە گفتوگۆی نێوان سەرکردەکەی مێرەنگی و مێرەنگی و مەودای نێوان ڕامۆس و فلۆرێنتینۆ پێرێز فراوانتر بووە و، جیاوازییەکانیش سەریهەڵداوەتەوە.

گرێبەستەکەی ڕامۆس هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و تا ئێستا ئاماژەی ڕوون نەبینراوە بۆ نوێ کردنەوەی. بۆیە لە مانگی یەکی ساڵی دادێ ئازادە لەوەی گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات بخوازێت بچێتە ڕیزەکانیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button