جیهان

ڕۆناڵدینهۆ داوای نزا بۆ دایكی دەكات

یاریگا- ڕۆناڵدینهۆ ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل داوای نزا و پاڕانەوە بۆ دایكی دەكات، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانە دانراوە.

یاریزانەكەی پێشووی بارسێلۆنا و ئەیسی میلان و پاریس سان جێرمان دووپاتیكردەوە خێزانەكەی دەجەنگێت لە پێناو چاكبوونەوەی میگلینا دۆس سانتۆسی دایكی.

پاڵەوانی جامی جیهانی 2002 لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: خۆشەویستانم دایكم تووشی ڤایرۆسی ”covid-19 بووە، ئێمە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بە زووترین كات چاكببێتەوە ، ئەو لە یەكەی چاودێری چڕ دانراوە و چارەسەرەكان وەردەگرێت ، سوپاسی نزا و پاڕانەوەكانتان دەكەم ، بەهێز بمێنەوە دایكە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button