ئه‌وروپا

ڕۆناڵدینهۆ: هیوادار بووم شانبەشانی محەمەد سەڵاح یاریم بكردایە

یاریگا-

ڕۆناڵدینهۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا ستایشی ئاستی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی كرد و ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی میرۆر ڕۆناڵدینهۆ ووتی: هیواداربووم كە شانبەشانی محەمەد سەڵاح یاریم بكردایە، ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان ، هەموو كات حەزم لە سەیركردنیەتی.

هەروەها ئامۆژگاری دەكات بۆ داهاتووی و ووتی: گرنگترین شت بە لای منەوە ئەوەیە كە دڵخۆش بیت ، تۆپی پێ سەرچاوەی دڵخۆشیە ، ئەبێ بەو شێوەیە بیبینێت بۆ ئەو یانەی لە داهاتوودا یاری بۆ دەكات ، پێوویستە سەڵاح بەردەوام بێت لەسەر ئەو شێوازی یاریكردنەی دڵخۆشی دەكات ، هیچ شتێكیش باشتر نیە لە تۆپی پێ.

بە تۆماركردنی 23 گۆڵ شانبەشانی هیونگ مین سۆن سەڵاح خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بردەوە و هەروەها بە 13 ئەسیست خەڵاتی باشترین یاری دروستكەری بردەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button