ئیسپانیاگرنگترین

‎باشترینەكانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیسپانی خەڵاتكران

یاریگا- ئێوارەی ئەمڕۆدووشەممە 67هەمین ئاهەنگی خەڵاتەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەڕێوەچوو، كە تێیدا باشترینەكانی وەرزی ڕابردووی لالیگا خەڵاتكران.

لەبەر هەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاهەنگەكە بە ڤیدیۆ بەڕێوەچوو ، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و گۆڵكاری یانەی بارسێلۆنا بە تۆماركردنی 25 گۆڵ خەڵات” پیچیچی” گۆڵكاری وەرزی ڕابردووی وەرگرت.

میسی و خەلاتی پیچیچی

هەروەها تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید خەڵاتی ” زامۆرا” ی وەك باشترین گۆڵپارێزی وەرزی ڕابردوو بەدەستهێنا.

كۆرتوا و خەڵاتی زامۆرا

هەردوو ڕاهێنەر زەینەدین زەیدان و جولیان لۆپتیگی خەڵاتی ” میگێل مۆنۆز” باشترین ڕاهێنەری وەرزی ڕابردوویان وەرگرت.

جیرارد مۆرینهۆ خەڵاتی ”زارا”كە دەدرێت بە ئەو یاریزانە ئیسپانیەی زۆرترین گۆڵی تۆمار كردبێت لە خولی ئیسپانی بۆ وەرزی ڕابردوو وەرگرت.

هەروەها كەریم بنزیما خەڵاتی ” ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ” وەك باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردوو وەرگرت.

بنزیما و خەڵاتی ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button