ئینگلتەرا

“پریمەرلیگ لەوە قورسترە کە پێشترم بیرم لێ دەکردەوە!”

یاریگا- سەختی خولی ئینگلیزیی و کەشوهەوای ڕکابەرییەکانی ئەو خوله لەلایەن خودی یاریزانەکانەوە ددانی پێدا دەنرێت و، یاریزانێکی چێڵسی کە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ڕووی کردۆتە ئەو خولە، ڕاستییەکە دەخاتە ڕوو.

لە لێدوانێکیدا کە لە پێگەی یانەکەی بڵاوکراوەتەوە، تیم وێرنەر باس لە سەختی پریمەرلیگ و فشارەکانی دەکات بەتایبەت کە ناوبراو بە بڕەپارەیەکی زۆر [50 ملیۆن یۆرۆ] لە لایپزیگی ئەڵمانیەوە گواسترایەوە ستامفۆردبریج. وێرنەر دەڵێ: “ئەوە کێشەیە بۆت نرخت چەند بووە. هەمیشە جورێک لە فشار بوونی هەیە کاتێک دێیتە یانەیەکی نوێ، بەڵام پێم وایە دەتوانم زۆر بە باشی چارەسەری بکەم. پریمەرلیگیش جیاوازە لەو خولەی پێشترم. بەرکەوتنەکان لێرە توندترن وەک لە بۆندسلیگا. پێشبینی ئەمەم دەکرد بەڵام نەک بەم شێوەیە.”

هێرشبەرە ئەڵمانییەکە هەشت یارییه لە پاڵەوانێتیە جیاوازەکان گۆڵی تۆمار نەکردووە و، لە 13 هەفتەی پریمەرلیگیش تەنها چوار جار ڕێگەی گۆڵی دژبەرەکانی دۆزیوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button