ئه‌مریکائه‌وروپا

مارادۆنا پێش مردنی داوایەکی سەیری کردووە

یاریگا
دیێگۆ مارادۆنا، ئەفسانە کۆچکردووەکەی ئارجێنتینا پێش مردنی داوای کردووە دوای مردنی لاشەکەی مۆمیایی بکرێت و لە مۆزەخانەی وڵاتەکەی پارێزگاری لێبکەن.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە ئەفسانەکەی تانگۆ پێش مردنی لە 13ـی ئۆکتۆبەر داواکاریەکی واژۆی کردووە داوەتە پارێزەرەکەی و داوای کردووە هەر کاتێک کۆچی دوایی کرد، لاشەکەی مۆمیایی بکرێت و لە مۆزەخانەی وڵاتەکەی لەگەڵ کەل و پەلە تایبەتیەکانی دابنرێت و نمایش بکرێت، بۆیە پێدەچێت ئەم داواکاریەی جێبەجێ بکرێت و لاشەکەی لە گۆڕ دەربهێنرێت و مۆمیایی بکرێت.

ماتیاس مۆرێلا پارێزەرەکەی مارادۆنا رایگەیاندووە ئەوان ئامادەن ئەو داواکاریەی جێبەجێ بکەن، بەڵام چاوەڕێ بریاری فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button