ئەفریقائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگیاریگا

ڕاهێنەری میسڕ وردەکاریی پێکانەکەی سەڵاح ڕادەگەیەنێت

یاریگانێت- ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسڕ وردەکاریی پێکانەکەی موحەمەد سەڵاح ئاشکرا دەکات کە شەوی ڕابردوو لە یاری نیوکاسڵ تووشی هات لە میانی یارییەکانی خولی ئینگلیزیی.

هانی ڕەمزی لەو بارەیەوە دەڵێت: “هەر پێکانێک دووچاری سەڵاح ببێت، مایەی نیگەرانیی دەبێت بۆ هەڵبژاردەی میسڕ. دەستەی پزیشکانی هەڵبژاردەکەش بۆ ئەو مەبەستە لە پێوەندییدان لەگەڵ هاوتاکانیان لە یانەی لیڤەرپووڵ. ئەو سەری بەریکەوتووە و دووچاری هەژینی مێشک و سەرسووڕخواردن بووە، ئەوەش وایکرد نەیهێشت یارییەکە تەواو بکات، بەڵام دواتر لە ژووری خۆگۆڕین تەماشای ئەوەی مابووە لە یارییەکە بکات. پێکانەکانی سەر هەمیشە مایەی مەترسیین. هەندێک پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت تا لە بارودۆخی دڵنیابینەوە، بەڵام پێموایە بۆ یاری بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە.”

سێشەممەی ئەم هەفتەیە ڕێدز میوانداریی بارسا دەکات، سەڵاح و هاوڕێکانی یاری چوونیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام پێ دۆڕاندووە. مانگی یۆنیۆش جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەستپێدەکات و نیگەرانییەکانی هانی ڕەمزییش لەو ڕووەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button