ئیسپانیا

ئەنجامی تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا

یاریگا- تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕاكێشرا كە بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەك بەو یاسا نوێیە بەڕێوە دەچێت.

بەپێی یاساكانی خولەكە هیچ كلاسیكۆیەك لە نێوان هەردوو ڕكابەری یەك بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە یاری پێش كۆتاییدا ڕوونادات، تەنها لە ئەگەری بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە.

ئەنجامی تیروپشكەكە:

بارسێلۆنا vs ڕیاڵ سۆسیداد

ڕیاڵ مەدرید vs ئەتلەتیك بلباو

خولەكە بەبەشداری چوار یانە بەڕێوە دەچێت ئەوانیش بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو و ڕیاڵ سۆسیداد دەبێت.

وا بڕیارە یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی لە 13/14ی كانوونی دووەم ویاری كۆتاییش لە بەرواری 17ی هەمان مانگ لە سێڤییا ئەنجام بدرێت.

چاوەڕوان دەكرا ئەم پاڵەوانیەتیە هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو لە سعودیە بكرێت ، بەڵام لەبەر سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارەكە هەڵوەشێندرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button