ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: ئەگەر من وەکو کڵۆپم بکردایە دەردەکرام

خۆزێ مۆرینهۆ پێی وایە ئەگەر هەمان رەفتاری یۆرگن کڵۆپی بکردایە لە یارییەکەی شەوی رابردوویاندا، ناوبژیوانی دەریکرد هەروەها باسی دەمەقاڵێکەشی کرد لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەکە.

لیڤەرپوول ٢-١ شکستی بە تۆتنهام هێنا لە جەنگی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی پریمەرلیگدا، پرسیاری ئەوە لە مۆرینهۆ کرا چییان گووتوە لەگەڵ کڵۆپ کاتێک دەمەقاڵێ کەوتۆتەوە نێوانیان، خۆزێ وتی ” پێم وتووە ئەوەی کە باشتربوو دۆڕا و ئەویش هاوڕا نەبوو لەگەڵم بەڵام ئەوە بۆچوونی خۆیەتی”.

مۆرینهۆ بەوەندە نەوەستا و سەبارەت بە کڵۆپ وتی” ئەگەر ئەوەی کڵۆپ دەیکات  لە ناوچەی راهێنەر من بیکەم لە کاتی یارییەکاندا، هەرگیز ناهێڵن لەنێو یاریگا بم، بەشێوەیەک لە شێوەکان بۆ من جیاوازە”.

لێدوانی دووهەمی مۆرینهۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بە گوتەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە کڵۆپ و یاریدەدەرەکانی فشاریان دەخستە سەر ناوبژیوانی چوارەم بۆ دەرکردنی لێ سێڵسۆ لە نیوەی دووهەمدا هەربۆیە ناچار بووە ئەو یاریزانە ئاڵوگۆڕ پێبکات و ئەوەش پلانەکانی شێواندووە.

بەو بردنەوەیەی لیڤەرپوول، ریدز سێ خاڵ پێشکەوت و بووە خاوەنی ٢٨ خاڵ، تۆتنهام بە ٢٥ خاڵ لە پلەی دووهەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button