ئیتاڵیا

دی روون: دەبووایە دەربکرامایە

یاریگا-مارتن دی روون یاریزانی یانەی ئەتەلەنتا دان بەوەدا دەنێت شایستەی کارتی سوور بووە لە یارییەکەی بەرامبەر یۆڤی.

دی روون لە میانەی یارییەکەدا زۆر بە توندی لە کوادرادۆ یدا، هەرچەندە ناوبژیوان ئەو یاریزانەی بەخشی بەڵام هاندەران لە تویتەر هێرشیان کردە سەری، ئەویش لە وەڵامی تویتێکدا نویسییەتی “راستە شایستەی کارتی سوور بووم، لێدانەکەم زۆر توند بوو بەڵام هیوادارم ئەوە روون بێت کە مەبەستم ئەوە نەبوو ئازاری بدەم، داوای لێبوردن لە کوادرادۆ دەکەم”.

دی روون و هاوڕێکانی توانییان خاڵێک لە یۆڤی بڕفێنن لەو یارییەی هەردوو لا چەندین هەلی گۆڵی ئاسانیان لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button